به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، سێ په‌نابه‌ری كوردی دانیشتووی دانمارك له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی دیكه به‌ناوی “ڕامان نه‌سیری زاده” به‌هۆی دروشم نووسین له‌سه‌ر دیوای سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر و مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، چوار په‌نابه‌ری ئێرانی له وڵاتی دانمارك به‌ناوه‌كانی “ڕامان نه‌سیری زاده”، “محه‌ممه‌د عه‌مارلوو”، “حه‌سه‌ن خه‌تام پور” و “ئومید شه‌هبازی” به‌هۆی دروشم نووسین له‌سه‌ر دیواری سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی به جه‌زای ماڵی، زیندان و ئه‌گه‌ری دیپۆرتكردنه‌وه بۆ ئێران مه‌حكووم كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ر چوار كه‌سه‌كه به بڕی ١٥ هه‌زار كڕۆنی دانمارك جه‌ریمه كراون و سزای یه‌ك بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیان بۆ له‌به‌رچاو گیراوه و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا حوكمی كۆتاییان پێ ڕابگه‌ینن.