په‌نابه‌رێكی سیاسی به‌ناوی “عه‌لی_ڕه‌زا جه‌لیلیان” كه له ئێستادا له كه‌مپی “ئایدین” وڵاتی توركیه به‌سه‌ر ده‌بات، مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی بۆ وڵاتی ئێرانی له‌سه‌ره و گیانی له مه‌ترسیدایه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به‌هۆی سازكردنی دۆسیه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌رپرسێكی پۆلیس” له یه‌كێك له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای دێپۆرت كردنه‌وه‌ی له وڵاتی توركیه كراوه و له ئه‌گه‌ری دیپۆرت كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ره.