کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

مه‌ترسی دیپۆرتی په‌ناخوازێكی خه‌ڵكی بۆكان له‌ توركیا

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌،فاتمه‌ داوه‌ندزیندانی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌ لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكرانیان لێكردووه‌.

فاتمه‌ داوه‌ندله‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی هه‌تاویه‌ و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌ زیندانی بۆكان به‌ندكرابوون. ناوبراو یه‌كێك له‌ شایه‌تحاڵانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ كه‌ له‌ شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دوێنێ چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی گۆشاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر شایه‌تحاڵانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨یان به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی زانكۆ له‌ شاره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی سەراسەری بارهه‌ڵگره‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

مانگرتنی كرێكارانی شێركه‌تی موڕه‌ته‌ب له‌ تاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی لە بەغدا

-

درێژه‌ی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان

-