کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی سێ په‌نابه‌ری سیاسی له‌ توركیا

مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی سێ په‌نابه‌ری سیاسی له‌ توركیا 3

سێ په‌نابه‌ری سیاسی به‌ ناوه‌كانی سیروان فه‌خری، فه‌همید(ئه‌ژین) حسێنی و ڕه‌شاد محه‌ممه‌دی ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی توركیا كراون و بڕیاره‌ ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكرێن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سیروان فەخری، پەناخوازی سیاسی كورد کە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر و بۆ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕاگوێزراوه‌. ناوبراو مافی پەنابەرێتی كردبوو، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ڕه‌د كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، فه‌همیده(ئه‌ژین حسێنی) ڕۆژی ڕابردوو له‌ په‌یامێكی ده‌نگی دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی به‌ ناوی ڕه‌شاد محه‌ممه‌دی له‌ كه‌مپی ئه‌دێرنه‌وه‌ بۆ شوێنێكی دیكه‌ گوازراونه‌‌ته‌وه‌ و پۆلیس پیانی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ زوویی ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌كرێن. ئه‌و سێ په‌ناخوازه‌ سیاسییه‌ داوا له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به‌ هانایانه‌وه‌ و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن گیانیان بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.