به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی “په‌یمان میرزایی” و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی “ژینۆ ئیبراهیمی” ڕاگوێزی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی توركیا كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكرێنه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌یمان میرزایی” و “ژینۆ ئیبراهیمی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ پێشتر له عێراق و توركیا ناویان له لیستی په‌نابه‌رانی “ی‌و.ان”دا تۆمار كرابوو و له ساڵی ٢٠١٦ی زاینیه‌وه په‌روه‌نده‌كه‌یان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه قبووڵی وه‌رگرتووه به‌ڵام له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ڕاگوێزی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی “ئاك یۆرت”ی ئانكارا كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكرێنه‌وه.