به‌پێی زانیارییه‌كان، “ماردین كاكه‌وه‌یسی” له خۆپێشانده‌رانی شۆڕشی ژینا له شاری جوانڕۆ كه پاش شناسایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه، ئێستا له وڵاتی سوید مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره.
بنه‌ماڵه‌ی ماردین داوا له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانای كوڕه‌كه‌یانه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن ماردین ڕاده‌ستی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی بكرێت. “ماردین كاكه‌وه‌یسی” ته‌مه‌نی ته‌نیا ١٨ ساڵه و پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ڕفاندنی لێكراوه، ناچار به كۆچكردن بۆ وڵاتی سوید بووه و ئێستا ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته ئه‌یه‌وێت دیپۆرتی ئێرانی بكاته‌وه.