“جه‌ماڵ فه‌رامه‌رزی” چالاكی سیاسی كوردی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ، له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاده‌ستی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بكرێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “جه‌ماڵ فه‌رامه‌رزی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسی نۆرویژه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی “تڕاندۆم” گوازراوه‌ته‌وه. پۆلیسی نۆ‌رویژ له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و په‌نابه‌ره سیاسیه كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ئێران ده‌كرێت و ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.