کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی “جه‌ماڵ فه‌رامه‌رزی” له‌ وڵاتی نۆرویژ

مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی جه‌ماڵ فه‌رامه‌رزی له‌ وڵاتی نۆرویژ 1

“جه‌ماڵ  فه‌رامه‌رزی” چالاكی سیاسی كوردی خه‌ڵكی سنه‌ و دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بكرێت.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “جه‌ماڵ فه‌رامه‌رزی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسی نۆرویژه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی “تڕاندۆم” گوازراوه‌ته‌وه‌. پۆلیسی نۆرویژ له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سیاسیه‌ كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ئێران ده‌كرێت و ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.