کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی برای “هه‌میشه زیندوو “فریشته ئه‌حمه‌دی” له‌ توركیا

مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی برای هه‌میشه زیندوو فریشته ئه‌حمه‌دی له‌

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی” برای هه‌میشه زیندوو “فریشته ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكرێت.

“فریشته ئه‌حمه‌دی” له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری مهاباد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت گیانی به‌ختكرد و براكه‌ی وه‌كوو دادخوازی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی خۆشكه‌كه‌ی، به‌رده‌وام له‌ژێر كوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كاندا بوو. “ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی” ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ناچار به‌ كۆچكردن بۆ وڵاتی توركیا بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی ئاغری كرا.