به‌هۆی بێ كه‌فایه‌تی به‌رپرسانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان و دابین نه‌كردنی سووته‌مه‌نی بۆ كارخانه‌ی سیمانی مۆكران، مه‌ترسی داخران و بێكاری ٣٥٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه له ئارا دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی دابین نه‌كردنی سووته‌مه‌نی بۆ كارخانه‌ی سیمانی مۆكران ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌و كارخانه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و به‌شێكی زۆر له‌كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده بێكار و ئێستا سه‌رقاڵی سووختبه‌رین. به‌وته‌ی كرێكاران، ده ساڵ به‌سه‌ر كاتی دامه‌زراندنی ئه‌و كارخانه‌یه تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام هێچ جۆره ژێرخانێك وه‌كوو ئاو، به‌رق، مۆخابرات،گاز و ئینته‌رنێتی بۆ دابین نه‌كراوه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكی پێ ناده‌ن.