کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی “هادی ڕۆستەمی” لە زیندانی ورمێ

مه‌ترسی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی هادی ڕۆستەمی لە زیندانی ورمێ 1

به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، “هادی ڕۆستەمی”، زیندانیی مەحكووم بە بڕینی په‌نجه، لە پەیامێکدا لە بەندیخانەی ورمێ ڕایگەیاند كه‌ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا حوکمەکەی جێبەجێ دەکرێت.

“هادی ڕۆسته‌می” لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی بە تۆمەتی دزی ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای بڕینی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە چەندین جار ئەشکەنجە دراوە و له‌ دۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دایه‌.