“موراد دلاله‌ت” مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هیدرۆپۆلتكی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان له‌هه‌مایه‌شێك دا له زانكۆی ئازادی تاران ڕایگه‌یاند كه سێ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و ئه‌رده‌بیل به‌هۆی سه‌دسازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه ده‌بن به بیابان.
به‌وته‌ی ئه‌و مامۆستای زانكۆیه، ده‌وڵه‌تی توركیا له ژێر ناوی پڕۆژه‌ی “داپ” ده‌یه‌وێت ٩٠ به‌ندئاو به‌سه‌ر چۆمی “ئه‌ره‌س” دا ساز بكات. درووستكردنی ئه‌و به‌ندئاوانه ده‌یان كێشه‌ی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ته‌نانه‌ت ئه‌منیه‌تی بۆ ئێران درووست ده‌كات. “موراد دلاله‌ت” هه‌روه‌ها وتی به‌هۆی درووستكردنی به‌ندئاوی “كاراكورت” ڕێژه‌ی ئاوی چۆمی ئه‌ره‌س له سه‌دا ٣٠ كه‌می كردووه و ئه‌گه‌ر ٩٠ بۆ ١٠٠ به‌ندئاوی دیكه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌سه‌ر ئه‌و ڕووباره ساز بكرێت كاره‌ساتی لێ ده‌خولقێت و ته‌نانه‌ت هاوسه‌نگی ئێكۆلۆژیكی ده‌ریای خه‌زریش تووشی كێشه ده‌كات به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكی پێ ناده‌ن.