ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی خووزستان له ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌وڵی ڕووخاندنی دوو مه‌دره‌سه‌ی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوندی له شارۆچكه‌ی نه‌وه‌ردی ئه‌هواز داوه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌و دوو مه‌دره‌سه ٧٠٠ قوتابی كچ و كوڕ له خۆ ده‌گرێت و ئه‌گه‌ر بڕۆخێت، هه‌موو ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی نه‌وه‌ردی ئه‌هوازه‌وه خۆیان ده‌گیننه قوتابخانه، له پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش و دوور ده‌كه‌ونه‌وه. چالاكانی مه‌ده‌نی خووزستان داوا له خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه ده‌كه‌ن ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و قوتابخانه‌یه له‌لایه‌ن ئامووزش و په‌وه‌رشی ئه‌هوازه‌وه له‌ناو بچێت.