کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

منداڵانی كار له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یدا، له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی تووش بوون به‌ كۆرۆنا دان

لهحاڵێكدا كهتووش بوون بهویرووسی كۆرۆنا لهئێران، بهئیعترافی بهرپرسانی تهندرووستیی ڕژیم، ههروا بهخێرایی پهرهدهستێنێت، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كهلهبهرامبهریدا بێ توانایه، بهلابردنی بهربهستهكانی هاتووچۆ لهسهر شارهكان و ههروهها بهئازاد كردنی دهستپێكردنهوهی چالاكیهئاساییهكانی ناو كۆمهڵ، بهرپرسایهتیی پاراستنی گیانی خهڵكی لهئهستۆی خۆی كردووهتهوه‌. ڕۆژی پێنجشهممه٤ی گوڵان، حهسهن ڕووحانی، نهفامانه، لهبهرامبهر ئهم ڕاستیهدا ڕایگهیاند كه‌: “لهپهنا بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، لهههوڵ بۆ بهرههمهێنان و دامهزراندن، دهست ههڵناگرین. تا كهلامی ڕێبهرمان لهساڵی بهرههمهێنان و  دامهزراندن دا، بهكردهوهدهرهێنابێبێ گومان ئهم بڕیارهنابهرپرسانهیهی ڕژیم لهو جێگهوهسهرچاوهدهگرێ كهڕژیم بهو ئابووریهی كهلهسهر لێواری داڕمانه، نهدهتوانێ خهڵك بهبێ دابین كردنی پێداویستیهكانی ژیانیان لهماڵهوهدا ڕاگرێ و نهتوانیویشیانهبهرهنگاری ویرووسی كۆرۆنا ببنهوه‌. درۆ و خۆههڵكێشانی فهرماندهكانی سپا سهبارهت بهپێشكهوتوویی زانستی و ساز كردنیئامێری ویرووس ناسی مۆستهعان، واتهوێك خستنی ئانتێنێكی ڕادیۆ و دیشێك، مهگهر تهنیا بۆ برادهرانی پاسداریان جێگای باوهڕ بێت، ئهگینا لهدونیای زانست و ئاگاییدا، بهگاڵتهداندراوه‌‌. بێ گومان ههڵوهشاندنهوهی بهربهستهكانی هاتووچۆ  لهئێران بهبێ ڕهچاو كردنی پێوهرهتهندرووستیهجیهانیهكان، دهبێتههۆی زیاتر بڵاوبوونهوهیئهم ویرووسهو گیان لهدهستدانی زیاتری خهڵك.

لهئێرانی ژێر دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامیی سهرمایه، كۆرۆنا نهتهنیا بۆ كرێكاران و جهماوهری خهڵكی ههژار و بێبهش، بهڵكوو بۆ ملیۆنان منداڵی كار و سهرشهقامیش، بهدهر لهوهیكهنهخۆشیهكی مهترسیداره، لهبوار دابین كردنی بژێویشهوه،بووهتهڕێگر و كارهساتێكی جیدی. بهبڵاوبوونهوهی ئهم نهخۆشیه، ملیۆنان منداڵ كهبهكاری تاقهت پڕووكێنی خۆیان، یارمهتیدر و تهنانهت نان دهرهێنهری بنهماڵهكهیان بوون، چ لهسهرشهقامهكان و چ لهژێرزهمینی كارگاكاندا، كارهكانیان لهدهست داوه‌. ههروهك باقی كرێكاران، باروودۆخی بژێویی ئهم كرێكارهكهم تهمهنانهش، ڕۆژ بهڕۆژ خراپتر دهبێت. ههڵبهت ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نهتهنیا لهبهرامبهر كۆرۆنا بهڵكوو لههیچ باروودۆخێكدا بیری لهپاراستنی منداڵان و دابین كردنی ئیمكاناتی رهفاهی و پژێوی و ئامووزش و یارمهتی دانی بنهماڵهكهم داهاتهكان، نهكردووهتهوه‌. لهماددهی ٧٩ی یاسای كاری درۆیینی ڕژیمدا، بهڕواڵهت، سپاردنی كار بهمنداڵانی ژێر تهمهنی ١٥ ساڵ، قهدهغه ڕاگهیهندراوه‌. بهڵام ئهم دیاردهناخۆش و نامرۆڤانهیهلهئێران ڕۆژ بهڕۆژ خهریكهزیاتر پهرهدهستێنێت. لهبهر ئهوهیكهكۆماری ئیسلامی لهبهرامبهر ژیانی ئهواندا هیچ بهرپرسایهتیهك وهئهستۆ ناگرێت و حازریش نییهبۆ چارهسهركردنی ئهم كارهساتهگهورهكۆمهڵایهتیه، بوودجهیهك تهرخان كات. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهتهنیا بهتهرخان كردنی بهشێك لهو بوودجهیهی كهساڵانهدهیداتهناوهندهئایینیهكان و شوێنهكانی بڵاوكردنهوهی خورافهو كۆنهپهرستی، و یان بهههزینهی هاویشتنی مووشهكی قاسهدهك و ماهوارهی نیزامی نوور، دهیتوانی یارمهتیدهری بنهماڵهی منداڵانی كار و سهرشهقام بێت تا ناچار نهبن ڕۆڵهكانیان ڕهوانهی بازاڕی چهوسێنهری سهرمایهبكهن و گیان و جهستهیان بخهنهمهترسیهوه‌.

نیزامی دڵ بهردین و بێرهحمی سهرمایه، نهتهنیا ئیمكانی ژیانێكی ئاسایی و بههرهمهند بوون لهئیمكاناتی فێربوون و گوزهرانی لێ دهریغ كردوون، بهڵكوو ئهو منداڵانهی لهبهرامبهر مهترسیی ویرووسی كۆرۆنا و باقیی میكرۆبهكاندا، بهبێ ههموو جۆر ئیمكاناتی تهندرووسی، بهحاڵی خۆیان ڕههای كردوون. ئهوان نهتهنیا لهزومرهی ئهو كرێكارانهن كهلهگهڵ ههمووجۆر قهیرانێك، كارهكانیان لهكارگاكان و باقیی ناوهندهكانی كار لهدهست دهدهن  و بهبێ حهقدهست دهمێننهوه، بهڵكوو لهگهڵ چۆڵ بوونی بازاڕ و شهقام و پاركهكان و هاتنهخوارێی ترافیك، داهاتی زۆر كهمی فرۆشی گوڵ و بنێشت و دهسماڵ كاغهزی و چهسب و خاوێن كردنهوهی شووشهی ماشێنهكانیش لهدهست دهدهن و ژیان و گوزهرانیان ڕۆژ بهڕۆژ بهرهو خراپی دهڕوات. بۆ ئهم كرێكارهوردانه، بهزگی برسی مانهوهلهماڵهوهو دوور كهوتنهوهلهخهڵك بۆ تووش نهبوون بهكۆرۆنا، مانایهكی نییه‌. ههڵبهت هێندێك لهو منداڵانهتهنانهت ماڵێكیشیان نییه كه‌‌ تێیدا بسرهون و بۆ خهوی شهوهكهشیان، ناچار دهبن لهشی وردیان لهشوێنهگشتیهكان، لهناو كارتۆنهكاندا جێ بكهنهوه‌. بهڕۆژیش، لهڕووی ناچاریهوهو بهبێ لهبهرچاوگرتنی مهترسیی تووش بوون بهكۆرۆنا و باقی نهخۆشیهكانی دیكه، بههۆی برسیهتیهوهڕوو دهكهنهزبڵدانهكان و ههموو ڕۆژێ چهندین سهعاتی بهردهوام، بهبێ هیچ جۆرهئیمكاناتێكی تهندرووستی، لهكووچهو بازاڕ و لهسهر شهقامهكان لههاتووچۆ دان.

ئهگهرچی دیاردهی منداڵانی كار و منداڵانی سهرشهقام، ڕاستیهكی بهرچاوهلهزۆربهی وڵاتهكانی جیهاندا، بهڵام ئهم دیاردهیهلهئێران، لهگهڵ توندبوونهوهی قهیرانی ئابووریی كۆماری ئیسلامی، بهشێوهیهكی كهم وێنه، پهرهی سهندووه‌. كۆماری ئیسلامی لهبڵاوكردنهوهی ئامارێكی ورد سهبارهت بهم دیاردهناحهزهی دهسهڵات، به هۆكاری سیاسی و ئهمنیهتی، خۆدهبوێرێ و ژمارهی ئهم منداڵانهی پتر لهسێ ملیۆن كهس ڕاگهیاندووه‌. بهڵام باقیی ناوهندهكانی لێكۆڵینهوهڕایانگهیاندووهكهئاماری ڕاستهقینه،لهگهڵ ئهوهیكهڕژیم باسی لێدهكات، یهكجار لێك دوورن. سهرهڕای ئهوهش لهم ئامارانهدا، زۆرێك لهمنداڵان لهوانهمنداڵانی كارتۆن خهو و منداڵانی پهنابهری ئهفغانستانی و منداڵانی كۆڵبهر و گهلێك منداڵیتر، بهحیساب نایهن. دیاردهی منداڵانی كار و منداڵانی سهرشهقام، بهڕاستی، تراژێدیهكی بهژانی مرۆڤایهتیهلهسهدهی ٢١دا. منداڵانی كار و سهرشهقام، ههژاری و نایهكسانی ئهم نیزامهزاڵمانهیه‌‌، ههر لهسهرهتای منداڵیهوهتهجروبهدهكهن و زۆر زوو بهوهدهگهن كهئهوهڵی مانگی مهی، لهڕاستیدا، ڕۆژی جیهانیی منداڵانی كاریشهو ڕزگار بوونی یهكجاریی ئهوان لهههژاری و برسیهتی و نایهكسانی، تهنیا لهڕێگهی نهمانی نیزامی سهرمایهداری و دامهزراندنی حكوومهتی كرێكاریهوهدێتهدی.

بابەتی پەیوەندیدار

     ئامادەکاری ڕژیم بۆ دەستوەردانی هەرچی زیاتر لە ژیانی تایبەتی خەڵک

-

هاوپشتی کرێکاریی: چەکێکی براوە لە دژی دوژمنی چینایەتی

-

پێویستی پەرەپێدان بە پشتیوانیی سەرتاسەری لە خەباتی خەڵکی بەلوچستان

-

کەمبوونی دەوا و دەرمان لە ئێران و درۆی بێشەرمانەی وەزیری تەندروستی

-

گیانبەختکردووانی هەینی خوێناوی زاهیدان، وزەبەخشن بۆ درێژەدان بە شۆڕشی ژینا

-

بەردەوامبوونی خەبات لەپێناو زیادکردنی حەقدەست

-