کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

منداڵانی بێ ناسنامە، قوربانیانی بێ ناو و نیشان

photo 2022 01 29 11 47 45

بێبەش بوون لە خوێندن و ئامادە نەبوونی جەستەیی لە مەدرەسەکان بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەرچەندە ئەمە یەکەم جار بوو کە بنەماڵەکانی نیگەران داهاتووی پەروەردەی منداڵەکانیان دەکرد، بەڵام بۆ بەشێکی تر ئامادە نەبوون لە پۆلەکانی خوێندن بە بابەتێکی زۆر ئاشنا هەژمار دەکرێت. ئەم بەشە لە کۆمەڵگا لە بەر نەخۆشی کۆرۆنا لە خوێندن بێبەش نەکراون بەڵکوو لە بەر نەبوونی ناسنامە نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندن بدەن و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی بێ ناسنامە لە ڕۆشتن بۆ مەدرەسە و پۆلەکانی خوێندن بێبەش کراون. ڤایرۆسێکی هەمیشەیی کە لە ژێر سایەی یاسا دژە ئینسانیەکانی کۆماری ئیسلامی منداڵان بێ ناسنامە دەکات و ئەوان بە شێوەی نامرۆڤانە و بێ ناو و نیشان دەنێرێتە ناو کۆمەڵگەوە. ئەو کەسانە لە سیاست دانان و پلان داڕێژی دەوڵەت جێگایان نابێتەوە و تەنیا هیوایان دۆزینەوەی پیشەیەکە هەتا بتوانن بژێوی ژیانیان پێ دابین بکەن.

ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، دوو ساڵ بە سەر پەسەند کردنی چاکسازی لە یاسای پێدانی مافی شارومەندی بە منداڵانێک کە دایکیان ئێرانییە تێپەڕی. تەواوی ئەم مانگ و ڕۆژانە، هەستی خۆشی تێکەڵ بە نێگەرانی بۆ بێ ناسنامەکان هێنایە گۆڕ؛ لە بەر ئەوەی هیوادار بوون کە بە چاکسازی لە یاسایێک کە ١٣ ساڵ پێش ئێستا بەربەستی زۆری لە بەرانبەر ئەوان درووست کردبوو، باروودۆخەکە بۆیان هەموارتر بکاتەوە، بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلس کە لە کۆتای بەفرانباری ١٤٠٠ بڵاوکرایەوە،هەتا ڕەزبەری ئەمساڵ تەنیا ٥ هەزار ناسنامە درووست کراوە. ژمارەیەک کە هێواشی پرۆسەی جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە نیشان دەدات.

بە وتەیحەقیقەت تەڵەببەڕێوبەری ناوەندیدیاران،سەرەڕای هەبوونی کۆمەڵیک کێشە و گرفتی ئاشکرا وەکوو درێژخایەن بوونی پرۆسەی تۆمار کردنی هاوسەرگیری و دژایەتی بەرژەوەندخوازانەی بەشێک لە ڕێکخراو و دەفتەرەکانی کەفالەت و هەروەها گەندەڵی لە ئیدارەکانی پێوەندی دار بەو بابەتەوە، تۆمارکردنی ٥ هەزار ناسنامە دەبێت بە فاڵی نیک وەربگیرێت؛ لە بەر ئەوەی کە ئەم ئامارانە نزیکە لە ژمارەی ئەو ناسنامانەی کە لە ١٣ ساڵ پێش هەتا ئێستا دەرکراون. بە واتایێکی دیکە لە ١٥ ساڵی ڕابردوو تەنیا ١٠هەزار کەسی بێ ناسنامە توانیویانە ناسنامە وەربگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی توێژینەوەی مەجلس لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی ژمارەی منداڵانی بێ ناسنامە لە وڵات نزیکەی یەک ملیۆن و یەکسەد هەزار کەس خەمڵیندراوە کە ڕاپۆرتە نافەرمیەکان نیشان ئەدەن ئەو ڕێژەیە زیاتر لەوەیە کە باس دەکرێت. زیاتر لە پەنجا هەزار منداڵ بەرهەمی هاوسەرگیری لە گەڵ هاووڵاتیانی دەرەکیە؛ قوربانیانێک کە بە هۆکاری ناڕوونی باروودۆخی شارومەندی و بێ ناسنامە بوونیان لە یاسا بنەڕەتیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا لە مافی ژیان بێبەرین و لە سەرەتایی ترین پێداویستیەکانی ژیان وەکوو بێهداشت، دەرمان و پەروەردە بێبەش کراون. بە پێی ئامارە فەرمی و نافەرمیەکان، ئۆستانەکانی سیستان و بلووچستان، تاران، خوراسان، قۆم، گڵستان زۆرترین ژمارەی منداڵانی بێ ناسنامەیان هەیە، کە بە گشتی لە پەراوێزی شارەکان و ناوچە هەژارنشینەکان نیشتەجێن. منداڵانی بێ بەڵگە، داهاتوویێکی ڕوونیان نییە و ئاشکرایە کە ئەم لەشکرە بەرینە لە دوای دوورکەوتنەوە لە مەدرەسە بە ناچار بۆ یارمەتیدانی بنەماڵە کەمداهاتەکانیان دەچنە ناو بازاڕی بێڕەحمی کاری ڕەشەوە.

زۆرترین رێژەی دواکەوتن لە خوێندن بە هۆی نەبوونی ناسنامە لە هەژارترین ئۆستانی ئێران، واتە سیستان و بەلووچستانە. بە پێی  ئەم ڕاپۆرتانە تەنیا لە ئۆستانی سیستان و بەلووچستان زیاتر لە ٥٥ منداڵی بێ ناسنامە هەیە. بێبەش بوونی ساڵیانە لە لانیکەمی مافی شارومەندی کە دەبێتە هۆی دوورخران لە کۆمەڵگە، بووەتە بابەتێکی ئەستەم لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان. کۆچبەرانی ئۆستانی سیستان و بەلووچستان بە هۆی کێشەی بژێوی ژیان و ئابووری بۆ دۆزینەوەی کار ڕوودەکەنە شارە گەورەکان. بەڵام بنەماڵەی ئەم کرێکارانە بە هۆی بێبەری بوون لە ناسنامە بۆ بەکارهێنانی مافە شارومەندیەکانی خۆیان وەکوو کار، خوێندن، دۆزینەوەی ماڵ و دەستڕاگەییشن بە خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆشبژێوی  لە گەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوودەبنەوە و لە لایەن ئیدارەکانی دەوڵەت وەکوو کەسانی بێگانە دەناسرێنەوە و لە  دەستڕاگەیییشتن بە هەر جۆرە خزمەتگوزاریێک بێبەش کراون.

لەوانەیە هۆکاری جۆراوجۆری ئابووری، کلتووری، کۆمەڵایەتی، هەژاری، بێکاری بنەماڵەکان، ئێعتیاد، جیابوونەوە، گیان لە  دەست دان یان پەککەوتنی سەرپەرەشتی بنەماڵە، کۆچکردن و بۆشایی چینایەتی لە گرینگترین هۆکارەکانی چوونەسەرەوەی ڕێژەی منداڵانی کار لە کۆمەڵگا هەژمار دەکرێن، بەڵام لە هەمان حاڵدا بێ ناسنامەیی و بەڵگەی کەسیەتی  بووەتە هۆی زیاتر بوونی ئەم  دیاردەیە لە ئێران.

منداڵانیبێناسنامەهیچکاتڕێگەیانپێنادرێتکەلەمافیخوێندنبەهرەمەندبن،هەربەمهۆکارەداهاتوویێکیدووژوارلەپێشخۆیاندەبینن. ئەوان تەنیا لە مەدرەسە و خوێندن دواناکەون، بەڵکوو ئەوان لە تەواوی پێداویستیەکانی ژیان بێبەرین و لەم ڕووەوە لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی کۆمەڵایەتی، ئابووری، بێهداشتی و کلتووری بەرەوڕوو دەبن. چوونەسەروەی ڕێژەی بنەماڵە بێ ناسنامەکان و پێویستی ئەم بنەماڵانە بە کار بووەتە هۆی ئەوەی کە منداڵانی پەراوێز خراو بڕۆنە شارە گەورەکان و ژیانی سەر شەقام بگرنە بەر. منداڵانێک کە دەبێت لە ناو پوڵی خوێندن وەکوو خوێندکار دابنیشن، لە بەر بێ ناسنامەیی بوونەتە منداڵی کار و شەقام.

منداڵانێک کە لە جیاتی منداڵی کردن ناچار دەبن لە گەڵ سەختیەکانی ڕۆژگار بەرەڕووببنەوە تا بتوانن ڕوژی خۆیان شەو بکەن. ئەوان منداڵی خۆیان لە پشت ڕووداوە تاڵەکان ون دەکەن لە بەر ئەوەی بتوانن پارووە نانێک بە سەختی بە دەست بهێنن، سایەی قورسی کێشە ئابووریەکان زۆرتر لە هەموو کەس پشتی ئەوانی چەماندووەتەو و ئەوان بەرەو داهاتوویێکی ناڕوون و نادیار دەبات. سەرەکیترین هۆکاری زیاتر بوونی پەراوێز خرانی منداڵان، هەژاریەکە کە ساڵیانی ساڵە بەرەکی ئۆستانی سیستان و بەلووچستانی گرتووە. هەژاریەک کە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەوان لە دایرەی گرینگی پێدانی ڕژیمی دژە مرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی نییە و لە مافە سەرەکیەکانی خۆیان بێبەرین. ئه‌مساڵ و له‌ جه‌رگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنادا ئه‌م هه‌ژارییه‌ به‌رینه‌ بووەتە هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ گرووپێكی دیكه‌ به‌ كه‌سانی بێبه‌ری له‌ خوێندن زیاد بن. بنه‌ماڵه‌ هه‌ژاره‌كانی ئه‌م ئۆستانه‌ به‌هۆی ده‌ستڕانه‌گه‌شتنیان به‌شه‌به‌كه‌ی شادله‌گه‌ڵ ده‌ستهه‌ڵگرتنی منداڵه‌كانیان له‌ خوێندن به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌. به‌پێی ئاماره‌كان، بێجگه‌له‌ كه‌سانی بێ ناسنامه‌، نزیكه‌ی ٤٠ له‌‌سه‌دی خوێندكارانی سیستان و به‌لووچستان، به‌هۆی نه‌بوونی ته‌بلێت و ته‌له‌فون و ئینته‌رێنت له‌ گونده‌كان، ناتوانن به‌شداری ئه‌م شه‌به‌كه‌یه‌ بن و به‌مجۆره‌ خوێندكاران له‌ بواری فێربوونه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه‌ بوونه‌ته‌وه‌. نزیكه‌ی سێ ملیۆن و ٢٢٥ هه‌زار منداڵ به‌هۆی ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنیان به‌ ته‌له‌فوونی هۆشمه‌ند له‌ ئه‌ندامیه‌تی له‌ناو تۆڕی په‌روه‌رده‌ دواكه‌وتوون و به‌پێی به‌راورده‌كان لانیكه‌م  له‌ هه‌ر سه‌د منداڵ ٢٠ كه‌س به‌ كۆی منداڵانی به‌جێماو له‌ خوێندن په‌یوست بوون.

هه‌بوونی ناسنامه‌، به‌هره‌مه‌ند بوون له‌ زیاترین ئیمكانات و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروو

ستی و ده‌رمانی  و هه‌روه‌ها مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ كه‌ره‌سته‌ی خوێندن، فێركاری، مه‌دره‌سه‌ و چالاكیی ته‌فریحی و فه‌رهه‌نگی و شوێنی نیشته‌جێبوونی گونجاو به‌شێوه‌ی یه‌كسان و نه‌بوونی هه‌ڵاواردن به‌خاتری ڕه‌نگی پێست، زمان، ڕه‌گه‌ز، جنسییه‌ت، مه‌زهه‌ب، نه‌ته‌وه‌ و هیتر له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی منداڵانه‌ كه‌ له‌ ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستی ڕژیمی ئیسلامیدا بووه‌ته‌ ئاواتی هه‌میشه‌یی منداڵانی بێ ناسنامه‌ له‌ ئێران.