کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مردنی گۆماناوی یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له‌ تاران

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میرحسێن ته‌روال” یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری تاران كه‌ ده‌ ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌ دانانی وه‌سیقه‌ ئازاد كرابوو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٢ به‌ شێوه‌ی گۆماناوی گیانی به‌ختكرد.

“ئه‌میرحسێن ته‌روال” له‌ ڕێكه‌وتی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له‌ هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “عه‌لی ئاباد”ی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو. به‌ پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان سناریۆسازیان بۆ ئه‌و به‌ندكراوه‌ كرد و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه ئیعترافی ئیجباریان لێ وه‌رگرتبوو. ناوبراو ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ دوای ئازادبوونی له‌ زیندان به‌ شێوه‌ی گۆماناوی گیانی به‌ختكردووه‌ و پزیشكی دادی ڕژیم هۆكاره‌كه‌ی بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بانه له‌ ئاست كه‌می ئارد و نان له‌و شاره‌

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی خۆڕم ئاوا

-

پیلانی ڕژیم بۆ له‌ ناوبردنی گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” له‌ شاری سه‌قز

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی چالاكێكی كوردی مافی ژنان له‌ قه‌زوێن

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شنۆ

-

ماڵئاوایی له ژیانی دایکی گیانبختکردویه‌کی کۆمه‌ڵه له شاری سه‌قز

-