به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میرحسێن ته‌روال” یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له شاری تاران كه ده ڕۆژ له‌وه‌پێش به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٢ به شێوه‌ی گۆماناوی گیانی به‌ختكرد.
“ئه‌میرحسێن ته‌روال” له ڕێكه‌وتی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “عه‌لی ئاباد”ی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو. به پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان سناریۆسازیان بۆ ئه‌و به‌ندكراوه كرد و له ژێر ئه‌شكه‌نجه ئیعترافی ئیجباریان لێ وه‌رگرتبوو. ناوبراو ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ دوای ئازادبوونی له زیندان به شێوه‌ی گۆماناوی گیانی به‌ختكردووه و پزیشكی دادی ڕژیم هۆكاره‌كه‌ی بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ گه‌ڕاندۆته‌وه.