له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دكتۆر “ڕه‌زا سازواری” مامۆستانی زانكۆ له ده‌فته‌ری كاركه‌ی له شاری مهاباد به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوژینی “ڕه‌زا سازواری” ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو و پاش چەندین کاتژمێر بێ خەبەری، لەگەڵ کچەکەی چوونەتە شوێنی کارەکەی و لەگەڵ تەرمی خوێناوی ناوبراودا ڕووبەڕوو دەبنەوە. به‌وته‌ی پۆلیسی شاری مهاباد، هیچ قفڵێک نەشکێندراوە و بكوژه‌كه كڵێڵی پێ بووه و به ڕاحه‌تی چووه‌ته ژووره‌وه. شایانی باسه كه ناوبراو شەهادەی دوکتورای لە به‌شی فارسیی زانکۆی ئازادی تاران هەبووه و پێشتریش خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به تۆمەتی چالاکیی سیاسی، لە درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن لە زانکۆ حکومیەکان بێبەشکرابوون.