ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، “ڕاویل ماگانۆف” سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی نه‌وتی “لووك ئۆیل” له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه تێیدا به‌سته‌ری كرابوو، كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “لووك ئۆیل”گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری خسووسی نه‌وت له ڕووسیایه كه له مانگی مارسی ئه‌مساڵدا به ئاشكارا هێرشی ڕووسیای بۆ سه‌ر ئۆكراین به توندی مه‌حكووم كردبوو. هه‌ر چه‌ند “ماگانۆف” له ساڵی ٢٠١٩ی زاینی‌دا، میدالیای زێڕی له ولادیمیر پووتین وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ئه‌و كات كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له پووتین سه‌رۆكی شیركه‌تی “لووك ئۆیل” بوو. ناوبراو به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری مۆسكۆ به‌سته‌ری كرابوو و ڕۆژی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی گوماناوی له په‌نجه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.