به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، موسلم مونته‌زری، هاووڵاتی خه‌ڵكی كهلاردهشتی مازه‌نده‌ران و یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، به شێویه‌كی گوماناوی گیانی له ده‌ستداوه.
موسلم مونته‌زری له ڕێكه‌وتی ٣١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١، به‌هۆی گوشاره‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ ماوه‌یه‌ك له جه‌نگه‌ڵه‌كانی كلارده‌شت مایه‌وه و پاش ماوه‌یه‌ك خۆی گه‌یانده كرماشان و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له زیندانه‌كانی ساری و كلارده‌شت به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرا و پاش ئازادی باری ده‌روونی تێك چوو. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوشتنی موسلم له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.