کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مردنی گوماناوی خوێندكارێكی دیكه‌ له‌ زانكۆی ئه‌میركه‌بیر

مردنی گوماناوی خوێندكارێكی دیكه‌ له‌ زانكۆی ئه‌میركه‌بیر 1

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، خوێندكارێكی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر به‌ناوی “یووسف سه‌ویزی” به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یووسف سه‌ویزی” خوێندكاری بواری ئه‌ندازیای مه‌عده‌ن بووه‌ و له‌ خوابگای شه‌یخۆلئیسلامی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر به‌ شێوه‌ی گۆماناوی جه‌ڵته‌ی دڵ لێداوه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ حه‌وتووی ڕابردووش خوێندكارێكی دیكه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌ به‌ ناوی “به‌سیر ئیبراهیم پور” له‌ ساختمانی ئه‌بووڕیحانی بیروونی جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا و به‌هۆی دێر گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ ده‌ست دابوو.