کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مردنی ژنێکی دووگیانی خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌ هۆی هەڵەی پزیشکی

ڕۆژی هەینی 11ی مانگی پووشپەڕ، ژنێکی دووگیان بە ناوی “سودابە ڕۆحی” تەمەن 30 ساڵ و دایکی دوو مندال، خەڵکی گوندی “سنجی” سەر بە شاری ورمێ بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو ژنە دووگیانە بۆ جێبەجێکردنی نەشتەرگەری منداڵبوون له‌ نەخۆشخانەی پسپۆڕی ژنانی (مێهرزاد)ی شاری ورمێ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دابوو و له‌ كاتی نەشتەرگەری سزاریەن به‌ هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی گیانی له‌ ده‌ست دا و منداڵه‌كه‌شی له‌ بار چوو. شایانی باسه‌ كه‌ ئاماری کەمتەرخەمی پزیشکی لە ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوو لە هەڵکشانه، بە پێی وتەی بەرپرسی ڕێكخراوی پزیشکی قانوونی، زۆرترین سکاڵاکانی کەمتەرخەمی پزیشکی تایبەت بە ژنان و له‌بارچوونی منداڵ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌ سنفی موعه‌لیمانی كوردستان

-

ڕفاندنی “سەحەر ساڵحیان” له‌ شاری سەقز

-

به‌رده‌وامی فشاری داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ژنانی كوردستان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆرشی “ژینا”

-

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ شاری نه‌غه‌ده‌

-

برینداربوونی ٩ كرێكار له‌ شاری تاران

-