“مێهدی پیرهادی” سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ژینگه‌ی شۆرای ئیسلامی شاری تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی ئه‌سڵی ٩٠ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، ته‌نیا له ساڵی ١٤٠٠ دا به‌لانیكه‌م شه‌ش هه‌زار و ٣٩٨ كه‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، زیانی به‌رهاتوو له مردنی شارۆمه‌ندان به‌هۆی پیسبوونی كه‌ش و هه‌و‌ای، به سێ ملیارد و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار خه‌مڵاند و وتی: به دڵنیاییه‌وه ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی ١٤٠١ زیاتریش بووه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: له ساڵی ڕابردوودا، ١٤ وزه‌خانه سووته‌مه‌نی مازۆتیان بكار هێناوه له حاڵێكدا به‌رپرسانی ڕژیم به‌رده‌وام سووتاندنی مازۆت له ده‌ورووبه‌ری تاران ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه.