کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مایه‌پووچ بوونی ٨٠ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی له‌ ئێران

وته‌بێژی سه‌نعه‌تی شیره‌مه‌نی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی خاكه‌لێوه‌ ڕایگه‌یاند: ٨٠ له‌ سه‌دی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی له‌ شاره‌كانی ئێران مایه‌پووچ بوون.

به‌وته‌ی “محه‌ممه‌دڕه‌زا به‌نی ته‌با”، له‌گه‌ڵ گرانی نرخی شیره‌مه‌نی و قه‌یرانی ئابووری، ڕێژه‌ی فرۆشی به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌كان دابه‌زیوه‌ و ٨٠ له‌سه‌دی كارگه‌كان مایه‌پووچ بوون و به‌ سه‌دان كرێكار بێكار كراون. پێشتر وه‌زاره‌تی بێهداشت سه‌باره‌ت به‌ پووچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ئێسقانی منداڵان و به‌ساڵاچووانی ئێران به‌ هۆی نه‌خواردنی شیره‌مه‌نی هۆشداری دابوو، هه‌روه‌ها بسپۆڕانی ئابووریش له‌سه‌ر تووشبوونی ٥٠ له‌ سه‌دی جه‌معیه‌تی ئێران به‌كه‌م خۆراكی هۆشداریان دابووه‌ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان به‌ هۆشداره‌كان نه‌داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-