له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرسانی ڕژیم دانیان به‌وه ناوه كه سندووقه‌كانی خانه‌نشینی مایه‌پووچ بوون و ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت چه‌ند هێنده‌ش به‌رز بێته‌وه ناتوانێت قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
به‌وته‌ی كارناسانی ئابووری، سه‌ركی ترین هۆكاری مایه‌پووچ بوونی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی له ئێران، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌ردن و كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی ئه‌و سندووقانه‌یه. سندووقه‌كانی خانه‌نشینی ئێران به واتای كێوێكی سه‌هۆڵن و قه‌یرانه ئابوورییه‌كان وه‌كوو لووتكه‌ی ئه‌و كێوه‌ن. ئه‌وه‌ی كه مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، ناڕوون بوونی پانتایی قه‌یرانه‌كه بۆ خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژاری ئێرانه، باروودۆخێك كه داهاتووی مه‌عیشه‌ت و ئابووری ملیۆنان كه‌سی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و زیانه‌كانی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.