ڕۆژی سێشه‌ممه 2ی مانگی ڕەشەمە، کاک “عوسمان حەمیدی” كه‌سایه‌تی خۆشناو و مامۆ و خه‌زوره‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عوسمان کەسایەتییەکی خۆشناو، دڵسۆز و موعه‌لیمێكی زه‌حمه‌تكێش له گوندی “كارێزه‌ی سه‌ردار” بوو و لە سەردەمی ڕاپەڕینی ساڵی 57دا کەسێکی چالاک بوو و لە کۆبوونەوەکانی ئەو کاتدا لەگەڵ کاک “محەمەد ئەشعەری”، موعەلیمی به‌ڕێز و خۆشەویست کە بەرپرسی یەکەمین یەکیەتیی موعەلیمانی شاری بۆکان بوو بەشداریی دەکرد. ئه‌و دوو موعه‌لیمه خۆشه‌ویسته ئه‌ندامی “كومه‌ڵه‌ی به‌رگری له زه‌حمه‌تكێشان و مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد” بوون و له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا به‌شداریان ده‌كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئه‌بووبه‌كر حه‌میدی” كوڕی كاك “حه‌مزه حه‌میدی” برای گه‌وره‌ی كاك “عوسمان”، ئه‌ندامی “چریكه فیدایه‌كانی خه‌لق” بوو و له‌لایه‌ن خه‌ڵخاڵیه‌وه ئێعدام كرا و هه‌روه‌ها زاوایه‌كی كاك عوسمان به‌ناوی “جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی” ناسراو به “دكتۆر جه‌عفه‌ر” كه موعه‌لیمێكی خۆشناو و پێشمه‌رگه‌یه‌كی بوێری كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی بۆكان بوو له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی دا گیانی به‌ختكرد. یادی ئازیزیان به‌رز و به‌ڕێز بێت.