به پێی ههواڵی گهیشتوو، ڕۆژی دووشهممه ٢٦ی مانگی بهفرانبار، دایە “گوڵچێرەی عەباسی، دایکی هاورێی گیانبهختکردوو، کادر و پێشمهرگهی قارهمانی کۆمهڵه “سهید ئەسعەد حسینی” له شاری بۆكان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بنەماڵەی “سەید حسێن حسێنی” یەکێک لە بنەماڵە خۆشەویست و ناسراوهکانی شاری بۆکان بوون. ئەم بنەماڵهیه وەک سەدان بنەماڵەی تێکۆشهر و نارازی بۆکان و شارەکانی دیکهی کوردستان لە ساڵی 62 بۆ ماوەی چەند ساڵ لە کوردستان دوورخرانەوە و تەبعیدی هەندەران کران. بەڵام هیچکات سەریان بۆ جنایتکارانی کۆماری ئیسلامی دانەنەواند و سەربەرزانە گەرانەوە شوێنی ماڵ و ژیانی خۆیان. هاوڕێ “ئەسعەد” پێشمهرگه و کادری کۆمەڵە، موبهلغی توانا و لێهاتوو و سیمای ناسراو و خۆشەویستی شاری بۆکان بوو کە لە ساڵی 62 لە شەر لەگەڵ هێزی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی لە ئاوایی “سنجاغ” له ناوچهی مهاباد، گیانی بەختکرد و دایه” گوڵچێره”ش یهکێک لهو دایکه دڵسۆزانه بوو که ئاواتی له گۆڕنانی کۆماری ئیسلامی بوو که به داخهوه نهیدیت.