به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ڕۆژانی ڕابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵه به‌ناوی “جه‌هانگیر نۆسره‌تی” له وڵاتی به‌ریتانیا به هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
“جه‌هانگیر نۆسره‌تی” ماوه‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بوو و كاتێك بۆ وڵاتی به‌ریتانیا كۆچی كرد له‌وێش هاورێیه‌كی چالاك و دڵسۆز بوو و به‌هۆی پهیوهندییكانی له‌گه‌ڵ چالاكانی نێوخۆی وڵاته‌وه به‌رده‌وام ڕاپۆڕت و هه‌واڵی تازه‌ی پێشكه‌ش به به‌شی ڕاگه‌یاندنی ته‌له‌فزیوون ده‌كرد. ناوبراو دوو ساڵ له‌وه‌پێش سه‌ردانی ئۆردووگای كۆمه‌ڵه‌ی كرد و بیره‌وه‌رییه‌كی خۆشی پاش خۆی به لای هاوڕێكانیه‌وه به‌جێهێشت. له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویسته ده‌كه‌ین. یادی به‌رز و به‌ڕێز بێت.