کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ماڵئاوایی لە ژیانی موعەلیمی دەرکراو و کۆمۆنیستی خوشناو محەممەدجان بەرزگەر

IMG 20210905 121931 061

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “محەممەدجان بەرزگەر” یەکێک لە هاوڕێیانی کۆمۆنیست، موعەلیمی دەرکراو و بەندکراوی دەیەی ٦٠، بەهۆی نەخۆشیی سەرەتان لە یاسووج گیانی بەختکرد.
محەممەدجان بەرزگەر لە سازمانی رەزمەندەگانی پێشوو کە پاش ئازادی درێژەی بە چالاکیی بەرابەری تەڵەبانە دا، خەڵکی فەهلیانی مەمەسەنی بوو. محەممەد هەر لە سەرەتای منداڵییەوە ژانی چەوسانەوە و نابەرابەریی چێشت و دەرکی کرد و هەربۆیەش پیشەی موعەلیمیی هەڵبژارد. لە جەرەیانی ناڕەزایەتیی موعەلیمان لەدژی نابەرابەری و لەپێناو گەیشتن بە داخوازییەکانیان لە نورئابادی مەمەسەنی، ڕۆژی ٨ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٥٩، لەگەڵ کۆمەڵێک موعەلیمی دیکە بەشداریی کرد. ئەم ناڕەزایەتییانە لە لایەن سپای پاسداران و باقیی دەست و پێوەندەکانی ڕژیمەوە هێرشی کرایە سەر و بەهۆیەوە “هەمزە قوربان” موعەلیمی ڕەزمەندەی ڕێگای ئازادیی چینی کرێکار گیانی بەختکرد و ژمارەیەکی دیکەش لە موعەلیمان بریندار بوون و دەستبەسەر کران. محەممەدجان پاش تەحەمولی چەندین ساڵ زیندان بۆ جارێکی دیکە درێژەی بە چالاکیی مرۆڤدۆستانە و بەرابەری تەڵەبانە دا. ناوبراو کە لە پیشەی موعەلیمی دەکرابوو بۆ دابین کردنی بژێوی خۆی و بنەماڵەکەی بە سەختی هەوڵی دەدا. بەداخەوە چەند مانگ لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشیی سەرەتان زەمینگیر بوو و ڕۆژبەڕۆژ باری تەندرووستیی خراپتر بوو. محەممەدجان بەرزگەر هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی لەسەر ئارمان و باوەڕی بە چینی کرێکار پێداگر بوو.