کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ماڵئاوایی له ژیانی پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری بانە

ماڵئاوایی له ژیانی پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری بانە 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی پووشپه‌ڕ، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری بانه به‌ناوی “قادر ڕه‌شیدپوور” به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ ماڵئاوای له‌ ژیان كرد.

بەداخەوە ئاگادار کراین ھاوڕێی و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە “قادر ڕەشیدپوور”، ناسراو بە “مامە قالەی ساوان” ڕۆژی شەممە بە هۆی جەڵتەی مێشک ماڵئاوایی لە ژیان کرد. مامە قالە کەسایەتیەکی خۆشناو و جێی متمانەی جەماوەر بوو و  تا دووایین ساتەکانی ژیانی وەفادار به‌ ڕێبازی ئازادی، بەرابەری و سوسیالیزم مایەوە. لەلایه‌ن کۆمەڵەوە سەرەخۆشی گەرممان ئاڕاستەی بنەماڵە و ئازیزانی دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمیان دەزانین. یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز بێت.