کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ماڵئاوایی له ژیانی پێشمه‌رگه‌یێکی دێرین و فیداکاری کۆمه‌ڵه له سه قز

ماڵئاوایی له ژیانی پێشمه‌رگه‌یێکی دێرین و فیداکاری کۆمه‌ڵه له سه

به داخێکی گرانەوه هاوڕێی ئازیز، فیداکار، دڵسۆز و خۆشەویستی ناو ریزەکانی کۆمەڵه و شاری سەقز، هاوڕی “ئه‌میر ڕەحیم زاده” ناسراو به” بابەعومه‌ر”، ڕوژی شەممه ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی ھەتاوی، لە تەمەنی ٧١ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بابەعومەر ساڵی ١٣٣٢ی ھەتاوی لە ئاوایی “خانەقا” لە ٢٠ کیلومتری ڕێگای سەرەکی سەقز-دیواندەرە لە خیزانێکی زەحمەتکیشی ئەو ئاواییە له دایك بوو. کاک ئەمیر پاش سەربازی گه‌ڕایه‌وه‌ شاری سەقز و به‌دوای كۆچی دوایی دایك و باوكی، بوو به نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی و وه‌ك کرێکاری ساختمانی کاری کرد. ئه‌و كرێكاره‌ زه‌حمه‌تكێشه‌ لە ڕاپەڕینی ی ١٣٥٧ی هه‌تاوی چالاکانە بەشداری کرد. سه‌ره‌تا په‌یوه‌ست به‌ سازمانی په‌یكار بوو و دواتر چوو نێو ڕیزی چریكه‌ فه‌داییه‌كانی ئێران، ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی، بوو به‌ پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و له‌ چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی سه‌قز، سنه‌ و مهاباد به‌شداری كرد. پاش چوار ساڵ وازی له‌ پێشمه‌رگایه‌تی هێنا، به‌ڵام قه‌د وازی له‌ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ نه‌هێنا و له‌ هه‌موو مه‌راسمه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی جیهانی كرێكار و ٨ی مارس به‌شدار بوو. بابه‌ عومه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌، له‌ شاری سه‌قز ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد و به‌ ئاڵا سووره‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه‌ له‌ گۆڕستانی ئایچی و به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك نێژرا. له‌ مه‌راسمی سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی دا، “مه‌حموود ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی” له‌سه‌ر ژیان و تێكۆشانی بابه‌ عومه‌ر‌ قسه‌ و باسیان كرد و كۆپڵه‌ شێعری “تۆ نامری چاوه‌كانم” له‌سه‌ر مه‌زاری خوێندار و ڕێز له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گیرا. لەلایەن ھەموو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه، سەرەخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنەماڵە، هاوڕێیان و خۆشەویستانی، بە تایبەت ھاوڕێ “پەرویز رەحیم زادە” جگەرگۆشەی و خەڵکی تێکۆشەری شاری سەقز دەکەین و ھاوبەشی خەمیانین. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.