کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ماڵئاوایی له‌ ژیانی “پۆڵا نانه‌وازاده‌گان” هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی مهاباد

ماڵئاوایی له‌ ژیانی پۆڵا نانه‌وازاده‌گان هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی

بە داخەوە کاک “پۆڵا نانەوازادەگان هونەرمەند شۆڕشگێری خه‌ڵكی مهاباد، ڕۆژی یەکەشەمە ٢٥ی فێوریەی ٢٠٢٤ بەرابەر بە ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، دوای ماوەیەک نەخۆشی دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

کاک پۆڵا ڕۆخسارێکی ناسراوی نێو خەڵکی مەهاباد و دۆستان و کۆڕ و کۆمەڵی کولتووری، ئەدەبی و سیاسی کوردستان بوو. ئینسانێکی سەر و زمان خۆش، لێو بە خەنده، ئەهلی شێعر و ئەدەب، نیگاركێش و بە زەوق بوو. بیر و باوەڕی سیاسی هیچ کات ڕێگر لە ئاوەڵە بوون و دۆستایەتی لەگەڵ هەموو بیره‌ جیاوازه‌كان نەبوو. هەر بۆیە لە نێو دڵی هەموو ئینسانێک دا جێگای کردبۆوه. تێکۆشەرێکی دڵسۆز بۆ ڕزگاری کوردستان بوو و شێعرە زۆڵاله‌كانی بە دەنگی پڕ هەست و سۆزی خۆی دەخوێندەوه. به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی كاك پۆڵا خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان ده‌رده‌بڕین و سه‌رخۆشی له‌ هاوژین، جگرگۆشه‌كانی، كه‌س و كاری و هه‌موو دۆستانی ئازیزی ده‌كه‌ین، یادی ئازیزی به‌رز و به‌رێز بێت.