به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە به‌ناوی “محه‌ممه‌دحەسەن عه‌لی ڕه‌مایی” برای گیانبەختکردوو محه‌ممه‌د كه‌ریم عه‌لی ڕه‌مایی” خەڵکی گوندی بێسارانی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ، بە هۆی نەخۆشیەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاورێ “محه‌ممه‌دحەسەن” لە ساڵی ٣٦ی هه‌تاویدا لە بنەماڵەیەکی کرێکاری به‌دوونیا هات و ژیانی مێرمنداڵی بە کارکردن لە باخ و مەزراکان دا تێپەڕی و لە سەردەمی لاویەتیش دا کە هاوکات بوو لەگەڵ شۆڕشی ٥٧ی گەلانی ئێران دژبه رژیمی پاشایەتی، بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان وەکوو زۆربەی هاوتەمەنەکانی ڕووی کردە تاران و شارەکانی دەرەوەی کوردستان. ناوبراو لە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی گەلانی ئێران و لە ساڵی ١٣٦٠ی هه‌تاویدا لەگەڵ کۆمەڵە و رێبازی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان لەلایەن برای گیانبەختکردوویەوە هاوڕێ “محه‌ممه‌دکەریم عەلی ڕەمای” ئاشنا بوو و چەکی پر لە شانازی کۆمەڵەی کردە شان و لە گوردانی هەورامان سازمان درا و زۆر دڵسۆزانە و بوێرانە ئەرک و خەباتی پێشمەرگانەی خۆی تێپه‌ڕاند. هاوڕێ “محه‌ممه‌دحەسەن” تا کۆتاییەکانی ساڵی ٦٣ی هه‌تاوی و بە دووای گیانبەختکردنی براکەی لە نێو ریزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە دا مایەوە بەڵام دوواتر بە ناچاری بە هۆی دەستەنگی بنەماڵەکەیه‌وه چەکی دانا و ڕۆیشته‌وە بۆ ئێران تا یارمەتیدەریان بێت. ناوبراو هیچ کات سەری بۆ كۆماری ئیسلامی دانەنەواند و لە هەموو مەزایایێکی شارۆمەندی بێ بەشیان كرا به‌ڵام بە کرێکاری سەربەرزانە بژێوی ژیانی دابین ده‌كرد و ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژێان كرد.