به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هاوڕێیه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵه به‌ناوی “محه‌ممه‌د مه‌حموودی” ناسراو به “محه‌ممه‌دی مام خدر” به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له شاری بانه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
کاک “محه‌ممه‌د” هاورێیه‌کی دێرین و زەحمەتکێش و سیمایه‌كی ناسراو و خۆشه‌ویست و هه‌روه‌ها هەڵسوڕاو و لایەنگری کۆمەڵە و پێشتر زیندانی سیاسی بوو. ئەم خۆشەویستە دانیشتووی ئاوایی “کانی ناو”ی سەر بە ناوچەی بانە بوو کە بەهۆی هەڵسوڕان و باوەری بە رێبازی کۆمەڵە لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و حەوت ساڵ زیندانی كرا. ناوبراو پاش ئازادی له شاری بانه سه‌رقاڵی کرێکاری بوو به‌ڵام بەهۆی هەژاری و دهسكورتیهوه تووشی نەخۆشی شێرپه‌نجه دەبێ و پاش چه‌ند ساڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیه ڕۆژی شه‌ممه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.