کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ماڵئاوایی له‌ ژیانی “محه‌ممه‌دكه‌ریم ئه‌فشار” لایه‌نگری كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌

ماڵئاوایی له‌ ژیانی محه‌ممه‌دكه‌ریم ئه‌فشار لایه‌نگری كۆمه‌ڵه‌ له‌

بەداخ وپەژارەێەکی زۆره‌وه‌ ئاگادار کراین کە ئێوارەی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، دڵە پڕ لە ئازار و ناسۆرەکەی هاوری “محەممەد کەریم ئەفشار” له تەمەنی 25 ساڵی دا، له نه‌خۆشخانه‌ی تەوحیدی سنه به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ لە لێدان کەوت و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد.

هاوڕێ محەممەد سالی ١٣٧٨ی ھەتاوی له بنەماڵه‌یەکی زەحمەتکێشی ئاوایی ئەوێھەنگ لە ناوچەی ژاوەرۆی سەر بە شاری سنە به‌دوونیا هات. به هۆی هەژاری بنەماڵەکەی، کاک محەممەد پاش وەرگرتنی دیپلۆم، بۆ دابینكردنی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی ڕەوانەی بازاری کار بوو. “محەممەد کەریم افشار”، یەکێک له لایه‌نگەرانی دلسوزی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێبازی سۆسیالیستی له شاری سنه بوو که له ھەموو بۆنە و ڕۆژە تایبەتەکانی کۆمەڵە و ساڵڕۆژی حیزبی کۆمۆنیست، یەکی ئەیار و ھەشتی مارس (ڕۆژی جیھانی ژن) چالاکانە بەشدار بوو. ھاوڕێ محەممەد سەرەڕای گیرۆدە بوون بە شێرپەنجە و ئاگادار بوون لە ئاکامەکەی، بە دڵێکی پر له هیوا و ئومێد لە شۆڕشی “ژن، ژیان،ئازادی”دا چالاکانه به‌شداری کرد و جارێك ده‌ستبەسەر و به توندی ئەشکه‌نجه درا. به‌یانی دووشه‌ممه‌ و به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ گۆڕستانی شارۆچكه‌ی نه‌نه‌ڵه‌ی سنه‌ ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. له‌لایه‌ن هه‌موو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌، كه‌سووكار، جه‌ماوه‌ری ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ و هه‌موو دۆستانی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ شه‌رێكی خه‌میان ده‌زانین.