به داخێکی گرانه‌وه ئاگادار کراین كه کاک “حه‌مزه عه‌بدینی” پاش دوو ساڵ ده‌ست و په‌نجه نرم کردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ڕۆژی دووشه‌ممه 14 خاکه‌لێوه له ته‌مه‌نی 44 ساڵیدا دڵه گه‌رم و به هه‌سته‌که‌ی بۆ ئازادی و ڕزگاری بۆ هه‌میشه له لێدان که‌وت.
کاک “حه‌مزه” له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دڵسۆزی کۆمه‌ڵه و شۆڕشی ئازادیخوازانه‌ی کوردستان گه‌وره و په‌روه‌رده بوو. تێکۆشه‌رێکی چپ و دڵسۆز و خۆشه‌ویستی هه‌ژاران بوو. مامی کاک “حه‌مزه” واته هاوڕێی “ره‌حیم عه‌بدینی” یه‌کێک له کادر و فه‌رمانده ته‌وانا، جه‌سوور و خۆشه‌ویسته‌کانی ناو ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه به تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری مه‌ڵبه‌ندی موکریان بوو که له شه‌ڕ له دژی داگیرکه‌رانی کوردستان له نزیک شاری بۆکان گیانی به‌ختکرد. ته‌رمی هاوڕئ “حه‌مزه” ڕۆژی سێشه‌ممه 15ی خاکه‌لێوه به به‌شداری بنه‌ماڵه، دۆستان و جه‌ماوه‌رێکی زۆر له ئارامستانی داربه‌سه‌ر له نێو داخ و په‌ژاره‌ی قوڵدا ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا. له‌لایه‌ن هه‌موو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی ده‌كه‌ین و خۆمان به به‌شداری خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانین. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.