به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، دایكی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ به‌ناوی دایه “سه‌لما فه‌لاحی” ماڵئاوایی له‌ژیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایه “سه‌لما فه‌لاحی” دایكی “عیسا عه‌بد نژاد” پێشمه‌رگه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و خه‌ڵكی گوندی “ئاوێهه‌نگ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه بوو كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ماڵئاوایی له ژیان كرد. یادی ئازیزی به‌رز و به‌رێز بێت.