به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كاك “ناسر خه‌رازی”، ئه‌ندازیار، یاریزانی فووتباڵ، بلۆگر و كه‌سایه‌تی خۆشناوی سه‌رده‌شت، له ته‌مه‌نی ٦٤ ساڵی دا ماڵئاوایی له ژیان كرد.
کاک ناسر لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە شاری سەردەشت بوو و لەسەردەمی ڕاپەڕینی ١٣٥٧ی هەتاوی، بەشداری چالاکانەی لە خۆپیشاندانەکانی شاری سەردەشت دا کرد و بەبۆنەی پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵە لە ساڵانی ٦٢-٦١ی هەتاوی لەشاری سەردەشت خرایە زیندان و دواتر بۆ ماوەی دو ساڵ لە خوێندن مەحروم کرا. کاک ناسر خوێندنی ئەندازیاریی لەشاری زاهیدان تەواو کرد و زیاتر هەستی بە هاوچارەنوسی گەلانی کورد و بەلوچ کرد. کاک ناسر ساڵی ٥٨ی هەتاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی چالاکانە لە کاروباری وه‌به‌رهێنان لەگەڵ زەحمەتکێشانی ئاواییەکانی “سوێسنایەتی” و “گەورکی” له ناوچەی سەردەشت بەشداری دەکرد و گەلێک ئەزموونی بەنرخی لە فیداکاریی و دڵسۆزی بۆ زەحمەتکێشان و جوتیارانی ئەو ناوچەیە بەجێ هێشت. لەم ساڵانەی دواییدا بەردەوام لەبواری کۆمەڵایەتی، خه‌ریكی لێکۆڵینەوە و نوسینی وتار لە سوشیاڵ مێدیا بوو. لەدەستدانی کاک ناسر خەمێکی گرانە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ده‌كه‌ین.