ئێوارەی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 31ی مانگی گلاوێژ، کاک “محەمەد بەنی بەشەر” باوکی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی ناو ریزه کانی کۆمه ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئیران، “شارۆخ بەنی بەشەر” ناسراو بە “دەبیر” و “شارام بەنی بەشەر”، لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک محمد و بنه ماڵه‌که‌ی خۆشه‌ویست و جێگای رێزی تایبه‌تی خه‌ڵکی شاری سنه و ده ورووبه‌ری بوون . هاوڕێ “شارۆخ” یەکێک لە پێشمەرگە فیداکار و قارەمانەکانی گوردانی شوان بوو کە له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی گوردانی شوان لە قەراخ چەمی سیروان له نزیک شاری هه‌ڵه‌بجه گیانی بەختکرد. هه‌روه‌ها هاوڕێ “شارام بەنی بەشەر” لە حاڵێکدا تازە بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پەیوەست بوو لە كه‌مینی حیزبی دیمۆکرات هاوڕێ له‌گه‌ڵ پولێ له هاورێیانی لە ئاوایی “دۆزەغەرە” سه‌ر به ناوچەی “ساڕاڵ”ی دیواندەرە گیانیان بختکرد. شایانی باسه كه ته‌رمه‌كه‌ی كاك محه‌ممه‌د ئه مرۆ له به هه شتی محمدی شاری سنه ئه‌سپه‌رده كرا.