ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، كاك “عابد ساڵحی” تێكۆشه‌ری دێرینی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی گوندی “هه‌سه‌ناوڵه”ی مه‌ریوان، بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
كاك “عابد ساڵحی” هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و له‌گه‌ڵ ئاشكرا بوونی كۆمه‌ڵه، وه‌ك هه‌زاران تێكۆشه‌ری سیاسی دیكه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت و به هۆی چالاكی له پێناو ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه، له ساڵی ٦١ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌ی تێپه‌ڕ كرد. كاك “عابد” یه‌ك له‌و زیندانیه سیاسیانه بوو كه تا دوایین ڕۆژه‌كانی ژیانی باوه‌ڕی به سۆسیالیزم و ئازادی، یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه بوو.