مانۆڕەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەربازبوون لە قەیران

 

ڕێکەوتننامەی ٢٥ ساڵەی ئێران و چین و ههڵوێستی ئەمریکا لە پێوەند لەگەڵ بەرجام، لە زومرەی گرینگرین هەواڵەکانی حەوتووی ڕابردوو بوون. ڕێکەوتننامەی كۆماری ئیسلامی لەگەڵ دهوڵهتی چین لەگەڵ کۆمەڵێک پرسیار و ڕەخنەی بێ وڵام ڕووبەڕوو بووەتەوە. شەفاف نەبوون، گرتنەبەری سیاسەتی دوور لە چاوی خەڵک و لە پشت دەرگای داخراو، لەناو کۆماری ئیسلامیدا بابەتێکی جێکەوتوو و ئاساییە، تەنانەت ئەگەر ئەم سیاسەتە بەشێوەی ڕاستەوخۆ، لەسەر ژیانی ئەمڕۆ و سبەینێی خەڵک کاریگەری دابنێت. بەڵام ئەم نهێنکارییە لەو ترس و نیگەرانییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ڕژیم لە کاردانەوە و ناڕەزایەتیی خەڵک هەیەتی. سیاسەتی گران کردنی بێنزین و بهڕێوهبردنی شهوانهی ئهم سیاسهته  لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، تەنیا نموونەیەک بوو. لە ڕاستیدا ئەوەیکە لە خەڵک ناشاردرێتەوە و شەفاف و ئاشکرایە، سیاسەتی سەرکوتی ناڕەزایەتی و پێشێلکردنی ماف و ئازادییە سەرەتاییەکانی خەڵکە.

واژۆی ڕێکەوتننامە لەگەڵ چین و نیشان دانی ئامادەبوون بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتننامەی بەرجام لەگەڵ ئەمریکا، کە ڕژیم سەبارەت بە هەر دووکیان دەستی داوەتە نهێنکاری، دوو بەری سیاسەتێکی واحیدن. ئەم سیاسەتەش هیچ شتێک نییە بێجگەلە هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ خۆدەرباز کردن لە قەیران لە ڕێگەی دیپلۆماسیی پشت پەردەوە. ڕێکەوتننامەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دەوڵەتی چین بەدەر لە شاراوە هێشتنەوەی ناوەرۆکەکەی، لە هەمان حاڵدا پەیامێکە بۆ ئەمریکا کە لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکاندا پەلە بکات، ئەگینا،ئهژدیهای زهرد لهڕێ دایه“‌. بەڵام لە ڕاستیدا، لە دونیای سیاسەتی دەوڵەتەکاندا ئەوە هاوسەنگیی هێزە کە چارهنووسی دیپلۆماسی دیاری دەکات، نەک پێچەوانەکەی. کاتێک کۆماری ئیسلامی لە لاوازترین باروودۆخی خۆیدا لەگەڵ دوو زلهێزی وەک چین و ئەمریکا دەست دەداتە موعاملە، ئاشکرایە کە باس کردن لە سیاسەتیبراوەبراوە، فریوکارانە و گاڵتەجاڕییە.

تا ئەو جێگایەی کە پەیوەندی بە لایەنی کۆماری ئیسلامیی ئەم دان و ستانههەیە، ئەم ڕژیمە ناچارە بۆ چوونەدەرەوە لە قەیران، بە هەر دوو لایەنی ئەمریکایی و چینی، پوانی بەنرخ بدات. کەوابوو کۆماری ئیسلامی لەم کایە دیپلۆماتیکەدا، ئەویش ئەگەر سەر بگرێ، بە هەر دووک لا دهیدۆڕێنێ. خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە هەزینەی ئەم دۆڕاندنە لە سهر حیسابی ئەمڕۆ و سبەینێی کرێکاران و زۆربەی خەڵکی ئێرانە.

بەڵام سیاسەتمەدارانی چینی بە باشی دەزانن کە کۆماری ئیسلامی کەوتووەتە بەر نەفەرەتی زۆربەی خەڵکی ئێرانەوە و ئاگاداری ئاخێزەکانی ساڵانی ڕابردووی ئێرانن. ئەوان دەزانن کە ڕژیمێکی داڕماوی وەک کۆماری ئیسلامی، ئەوەندە سەقامگیر نییە کە سەرمایەی وردبینی چینی، بێ باکانە، ڕیسکی سەرمایەگوزاریی سەدان میلیارد دۆلاری لە ئێران قەبووڵ بکات. هەربۆیە واژۆ كردنیڕێکەوتننانەی هاوکاریههتا  بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ٤٠٠ ملیارد دۆلاری سەرمایەگوزاریی چینی لە ئێران، مهودایهكی دوورودرێژیان لە نێوان دایە. هەروەها، دەوڵەتی چین بە باشی لە هەستیار بوونی پێگەی ستراتێژیکی ئێران بۆ دەوڵەتی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوای ئاگادارە. لە حاڵێکدا کە قەبارەی موعاملاتی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا چەندین بەرابەری موعاملاتی بازرگانیی ئەم وڵاتەیە لەگەڵ ئێران، لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی چین پانتایی جیهانی پێوەندی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بە وردی لەژێر چاوەدێری دایە، بە ئاسانی دەست ناداتە موعاملەیەک کە زەربە لهپێوەندی درێژماوەی نێوان چین و ئەمریکا بدات. ئەگەر دەوڵەتی چین بە خەیاڵی ئاسوودەوە دەتوانێ دەست بۆ سەرچاوەی سەروەت و هێزی کاری هەرزانی ئەفریقا بەرێ، باش دهزانێ کە بەکردەوە دەرهێنانی وهها سیاسهتێك لە چوارچێوەی بەرژەوەندی ستراتێژیکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کارێکی ئاسان نییە. کەوابوو ئەم ڕێکەوتننامە ٢٥ ساڵەیەش بۆ دەوڵەتی چین هیچ شتێک نییە بێجگەلە ئامرازێک بۆ سات و سەودا کردن لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا.  لە دەستپێکی دەورەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژبە کۆماری ئیسلامی هەتا ئێستا هەر بەم هۆکارە، هیچ کام لە  دەوڵەتانی چین و ڕووسیە، یارمەتیی کۆماری ئیسلامییان نەداوە.

لە پێوەند لەگەڵ لایەنی ئەمریکاییش، داستان هەر بەم شێوەیە. دەوڵەتی جۆو بایدێن لە باروودۆخی دژواری کۆماری ئیسلامی ئاگادارە. لە هەمان حاڵدا دەشزانێ کە قەیرانی ئابووری و سیاسیی کۆماری ئیسلامی تەنیا لە ڕێگەی موعاملە لەگەڵ چین چارەسەر نابێت و ڕژیمی ئیسلامی پێویستی بە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا و یەکیەتیی ئۆرووپا هەیە.  هەروەها نایهەوێ ئەو دەرفەتانەی کە دەوڵەتی ترامپ بۆ دەوڵەتی نوێ پێکیهێناوە، لەپێناو وەدەستهێنانی پوان لە کۆماری ئیسلامی لەدەستی بدات. کەوابوو ئاشکرایە لەم بوارەشدا کۆماری ئیسلامی چارەیەکی بێجگەلە سازش نییە و دیپلۆماسیی ئەمریکا هەوڵ دەدات کە ئەم سازشە بۆ ڕژیمی ئێران قابیلی هەزم بکات. تەنانەت ڕێگەی پێدەدات ئەم سازانهلەژێرناوی بێ ناوەرۆکیسازشی قارەمانانەدەرخواردی خەڵک بدات.

ئەوەیکە لەم ڕۆژانەدا ئۆپۆزیسیۆنی ناسیۆنالیستی ئێران بە بۆنەی واژۆی ڕێکەوتننامەی دەوڵەتی چین لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بهناوی پێشێلکردنیدەسەڵاتی نەتەوەیی  وبەتاڵان چوونی سەروەتی ئێرانتازیەبارە، هیچ پەیوەندییەکی بە بەرژەوەندی خەڵکی ئێرانەوە نییە. مافەکانی خەڵکی ئێران یەکجار بەرلە واژۆ کرانی ئەم ڕێکەوتننامانە، لەلایەن هەر ئەم ڕژیمەوە پێشێل کرابوون. دەسەڵاتی خەڵک بەسەر چارەنووسیان بەردەوام لە لایەن هەر ئەم ڕژیمەوە زەوت کراوە. سەروەتی سرووشتیی ئەم وڵاتە دەمێکە لە لایەن هەر ئەم ڕژیمەوە بەتاڵان دەبردرێ. شیرەی گیانی چینی کرێکاری ئێران لەلایەن ئەم ڕژیمەوە  و نیزامێک کە دەیپارێزێ، دەمێکە دهمژرێ. کەوابوو ڕزگاریی ئەم کۆمەڵگایە لەو نەهامەتیانەی کە تێیدا گرفتار بووە، تەنیا لە ڕێگەی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی ئەم ڕژیمەوە دێتە دی.

لە ڕوانگەی بەرژەوەندی چینی کرێکار و جەماوەری بێبەشی ئەم کۆمەڵگایە، بۆ جەماوەرێک کە پتر لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی ئەم ڕژیمە، هیچ دەستکەوتێکی بێجگەلە هەژاری و دواکەوتوویی ئابووری، زەوت کردنی سەرەتاییترین ماف و ئازادییە ئینسانییەکان، ئێعتیاد، لەشفرۆشی و گهلێك ئازاری کۆمەڵایەتی دیكهنەبووە، هەموو جۆرەگرێبەستیانڕێکەوتنێک، بە هەر شێوازێک و لە لایەن هەر دەوڵەتێکەوە کە یارمەتیدەری مانەوەی کۆماری ئیسلامی بێت، ڕەت کراوەیە.

لەم ڕوانگەوە، ئەمجۆرە گرێبەستانە لەگەڵ دەوڵەتی چین بێت یان ڕووسیە، لەگەڵ ئەمریکا بێت یان یەکیەتیی ئۆرووپا، لە هەمان حاڵدا کە بەرژەوەندی چەوسێنەرانە و تاڵانکەرانەی ئەم دەوڵەتانە دابین دەکات، دژبە بەرژەوەند و قازانجی ئەمڕۆ و سبەینێی جەماوەری ستەملێکراو و بێبەشی ئێرانە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *