ڕۆژی پێنجشهممه ٢٠ی مانگی ڕێبهندان، مانۆڕی هاوبەشی بەریتانیا و ئوسترالیا و ئەمریکا دژی بەرگری ئاسمانی چین لە بیابانی “نوادا” بەڕێوەچوو.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەمریکا، بەریتانیا و ئوسترالیا، مانۆڕێکی ئاسمانی هاوبەشیان دژی بەرگری ئاسمانی چین بەسەر بیابانی نیڤادا لە ڕۆژئاوای ئەمریکا ئەنجامدا و وەزارەتی بەرگری ئەم سێ وڵاتە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگهیاند: ئەم مانۆڕەی وەک “بەشێک لە هەوڵەکان بۆ ھاوشێوەکردنی ئۆپەراسیۆنی شەڕکەرەکانی پێشکەوتوو لە دژی فڕۆکە جەنگییەکانی چین و بەرگری ئاسمانی” ڕاگەیاند.