کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانۆڕی مووشه‌كی سپای پاسداران له‌ سنووره‌كانی قه‌سری شیرین

مانۆڕی مووشه‌كی سپای پاسداران له‌ سنووره‌كانی قه‌سری شیرین 3

ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ سپای پاسداران له‌ سنووره‌كانی شاری قه‌سری شیرین مانۆڕێكی مووشه‌كی و تۆپخانه‌یی ده‌ست پێكردووه‌ و ترس و دڵه‌ڕاوكێی بۆ دانیشتووانی شاره‌كانی قه‌سری شیرین و گێڵانغه‌رب درووست كردووه‌.

به‌ وته‌ی فه‌رمانداری قه‌سری شیرین، گرووپی تۆپخانه‌ و مووشه‌كی سپای پاسداران مانۆڕێكی پێنج ڕۆژه‌ی له‌ ناوچه‌ی “كاسه‌ كه‌بوود”ی نێوان قه‌سری شیرین و گێڵانغه‌رب ده‌ست پێكردووه‌ و مه‌به‌ست له‌و مانۆڕه‌ نیزامیه به‌ قسه‌ی خۆیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌یی سپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌و‌ه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانه‌.