کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

مانۆڕی سپا و بەسیج نمایشی بەهێزی یان وەحشەت لە ئاخێزی جەماوەر؟

قەرارە کە لە رۆژی پێنجشەممە ١٢ی مانگی خه‌رماناندا مانۆڕێکی نیزامی بەرین لە لایەن سپای پاسداران و بەسیجی کۆماری ئیسلامیەوە لە تاران ئیجرا بکرێت. بە پێی وتەکانی فەرماندەی سپای پاسداران، ئەم مانۆڕە شاملی دوو بەش دەبێت. بەشی یەکەمی لە لایەن سپاوە بەڕێوەدەچێت و تێیدا تواناییە ڕزمیەکانی سپا نیشان ئەدرێت و بەشی دووهەمیش لە لایەن بەسیجەوە ئیجرا دەکرێت و تێیدا تواناییەکانی بەسیج لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ئاخێزە خیابانیەکان تەمرین دەکرێت.526جەعفەری دەڵێ: بەشێک لە ئامانجەکانی ئەم ڕەزمایشە “نیشاندانی ئیقتیدار و وەحدەت”، “بردنەسەره‌وه‌ی ئاستی ئەمنیەت و ئارامشی کۆمەڵگا” و “بەرەنگار بوونەوەی دوژمنانە.” هێزە بەشدارەکانی ئەم مانۆڕە لە دوێنێیه‌وه‌ لە دەوروبەری تاران جێگیر کراون و قەرارە لەمرۆ پێنجشەممەوە عەمەلیاتەکانیان دەست پێبکەن.بەشێک لەم مانۆڕە تایبەت دەبێت بە پیشاندانی ئەو چەکانەی کە رژیم لە ماوەی ئەم ساڵانەیدواییدا لە کاناڵە جۆراوجۆرەکانەوە كڕیویه‌تی و یان قەتعەکانی لە موجتەمەعە نیزامیە سەنعەتیەکانی نێوخۆدا مونتاژ کردووە. لەم بەشەدا ئامادەیی نیزامیی کۆماری ئیسلامی بۆ بەناو بەرەنگار بوونەوەی هێرشی دەرەکی پیشان ئەدرێت.بەڵام بەشی ئەساسی تری ئەم مانۆڕە، قودرەت نه‌مایی و تەمرینی بەسیجە لە سەرکوت کردنی ناڕەزایەتی خیابانی. بەوتەی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران، ئەم بەشە لە مانۆڕەکە ” ئیقتیداری سارۆڵڵا” بە ئامادە بوونی زیاتر لە ٥٠ هەزار بەسیجی لە قاڵبی ٢٥٠ گورداندا لە تاران بەڕێوەدەچێت. ئەو راشکاوانە دەڵێت: ئەم مانۆڕە بە ئامانجی ئامادەگی بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ” کۆبونەوەی خیابانی، هەڕەشەی دیفاعی، ئەمنیەتی و هەروەها تەمرین و ئامادەیی هێزەکان”دا بەڕێوەدەچێت.بەڵام ئامانجی ڕاستەقینەی هەردوو بەشی ئەم مانۆڕە، شتێک نییە بێجگە لە قودرەتنمایی لە بەرانبەر خەڵکێکدا کە لە سەرتاپای ئەم ڕژیمە بێزارن. خەڵکێک کە کۆماری ئیسلامی هەموو ئان و ساتێک چاوەروانی ئاگری قین و توڕەییانە. کابوسی ئاخیزی خەڵک خەوی لە چاوی سەرانی رژیم زڕاندوە و ئیدیعای “نمایشی ئیقتیدار” لە بەرانبەر هێزە دەرەکیەکاندا کەس فریونادات. هەموان دەزانن کە تەوافوقی هەستەیی بنکڕی ئەگەرێکیش کە لەم بوارەدا مابووبێت، لەنێو بردووه‌. کۆماری ئیسلامی نە ئەمرۆ و نە دوای ئەنجامدانی ئەم تەوافوقە، بەڵکو لە دەورانی بەر لە تەوافوقیشدا بەمجۆرە ئیدیعایانە نەیدەتوانی کەس فریو بدات و ئامانجی ڕاستەقینەی خۆی لە بەڕێوەبردنی ئاوا مانۆڕێک بشارێتەوە. ئەگەر لەبەشی مانۆڕی بەسیجدا توانایی خۆی لە سەرکوتی ناڕەزایەتی جەماوەریدا تەمرین دەکات لە نمایشی تەسلیحاتی نیزامیشدا ئامانجێکی بێجگە لە داپۆشینی داماوی و شکستەکانی و بارودۆخی ئێستای خۆی لەخەڵک، لە وتوێژی هەستەییدا نییە.گومانی تێدا نییە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەم ساڵانەی دواییدا دەیان ملیارد دۆلاری خەرجی کڕینی تەسلیحاتی نیزامی و تەقویەتی بونیەی پیشەسازی تەسلیحاتی لە خزمەت چەکدار کردنی هەرچی زیاتری سپای پاسداران، ئەڕتەش، بەسیج، هێزە ئینتیزامیەکان و دەزگای جاسوسی کردوە. داسەپاندنی هەزینەی قورسی نیزامی بە قیمەتی پەرەدان بە هەژاری و فەلاکەتی گشتی تەنیا لە لۆژیکی ڕژیمێکدا دەگونجێ کە بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەو هەموو قەیرانەی بەرۆکیان گرتوە، پەنا دەباتە بەر تەنیا بژاردەی مومکین واتە توند کردنەوەی فەزای سەرکوت، قایمتر کردنی بەندەکانی دیکتاتۆڕی و قودرەتنمایی نیزامی. ڕژیمی ئیسلامی بە قودرەتنمایی نیزامی و بەڕیوەبردنی مانۆڕگەلی پڕ هەزینە لە هەمانحاڵدا کە توانایی سەرکوتی خۆی بە رووی خەڵکی ئێراندا ئەدات، بەکردەوە یارمەتی گەرمکردنی بازاڕی فرۆشتنی چەکی ئامریکایشی لە ناوچەکەدا داوە.دەمێک ساڵە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە پێگە خوازیە ناوچەییەکانی، بە مانۆڕە نیزامی و تەبلیغاتە بێ بنەماکانی سەبارەت بە بونیەی نیزامی خۆی بیانوی داوەتە دەست حکومەتە بێ ڕیشە و بنەماکانی حاکم بەسەر وڵاتانی کەنداودا تا دەیان ملیارد دۆلار بۆ کڕینی چەک لە دەوڵەتی ئامریکا تەرخان بکەن. سەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام لە هەوڵدا بوون کە تەرخان کردنی بودجەی کەڵان بۆ کاروباری نیزامی، بەرپا کردنی مانۆڕی نیزامی بەرین و قودرەتنمایی نیزامی بە پێویستی بردنەسەری توانایی دیفاعی لە بەرانبەر مەترسی دەرەکیدا پاساو بدەن. بەم پێیە قودرەتنمایی ڕژیم و جەخت کردنەوەی فەرماندەی سپای پاسداران لەسەر “ئیقتیدار”ی ڕژیم لە بەرانبەر هەمان کرێکاران و خەڵکی زۆرلێکراودا ئەنجام ئەدرێت کە مەترسی ڕاپەڕینیان ترسی مەرگی خستۆتە ئەندامی سەران و کاربەدەستانی رژیمەوە.ئەم رژیمە ٣٦ ساڵە ئامریکا بە شەیتانی گەورە ناو دەبات و دژایەتی لەگەڵ ئامریکای کردوەتە بەشێک لە هۆویەتی ئیدئۆلۆژیکی خۆی. ئەم ڕژیمە بە کەڵک وەرگرتن لە شگردی داگیر کردنی باڵوێزخانەی ئامریکا و ڕەواجدانی فەرهەنگی دژی ئامریکایی لە هەڵوێستێکی کۆنەپەرستانەوە، هەموو دەنگێکی مافخوازانەی بە بیانوی هاوجیهەتی لەگەڵ ئامریکای خەڵتانی خوێن کردوە. ئەم ڕژیمە ٣٦ ساڵە هەموو ناڕەزایەتی و خەباتێکی جەماوەری خەڵکی بە دەستێوەردانی هێزەکانی بێگانە و لەوانە ئامریکا نیسبەتداوە. ئەم ڕژیمە ئەگەر بۆ ڕزگار بوون لە بونبەست و تەناقوزاتێکی زۆر کە گیرۆدەیەتی لەبەرانبەر گوشارەکانی ئامریکادا سەرئەنجام بەچۆکدا هات و جامێک ژەهری تری خوارەدەوە، لەدەست جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان گیانی سالم ڕزگار ناکات. کرێکاران و خەڵکی ئازادیخواز کە ئەزمونی شۆڕشی ساڵی ٥٧ یان لە مێژووی خەباتدا هەیە و خەڵکێک کە ڕژیمیان لە ساڵی ٨٨ دا لە ئاستێکی جەماوەریدا توشی کێشە و گرفتی جیدی کرد، خاوەنی ئەم زەرفیەتە هەن کە ئامادەگی و پێداویستی تێکەوەپێچانی بەساتی نیزامی کۆماری ئیسلامی فەراهەم بکەن. ترسی ڕژیم لە مەترسی ئاخێزی کرێکاران و هەژارانی کۆمەڵگە ڕاستەقینەیە و وەها ترسێکە کە سەرانی ڕژیمی خستوەتە هەراسێکی بەردەوامەوە. ئەگەر ئەڕتەشی شا بە مۆدێڕن ترین سازوبەرگی نیزامی کە لەسەر یەک کەڵەکەی کردبوون، توانی لە ئاگری قین و توڕەیی خەڵکی ڕاپەڕیو لە رۆژەکانی مانگی ڕێبەندانی ٥٧ دا خۆی ڕزگار بکات، کۆماری ئیسلامیش دەتوانێ بە نمایشی “ئیقتیدارەکەی” چاوەڕێی چارەنوسێکی جیاواز لەوە بێت.