کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتی به‌ندكراوانی سیاسیی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج

اعتصاب غذای زندانیان سیاسی زندان مرکزی کرج1

اعتصاب غذای زندانیان سیاسی زندان مرکزی کرج1

به‌ هۆی بارودۆخی ناڵه‌باری شوێنی به‌ندكراوانی سیاسیی له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری كه‌ره‌ج، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، چه‌ندین كه‌س له‌ به‌ندكراوانی سیاسیی ئه‌م زیندانه‌ ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن له‌ خواردن.

به‌ندكراوانی ناڕازیی پێشتریش هه‌روه‌ها له‌ ئاست بارودۆخی ناله‌باری زیندان له‌وانه‌، “نه‌بوونی ته‌خت و سلول، نه‌بوونی ئاوی گه‌رم بۆ حمام كردن و نه‌بوونی بێهداشت، نه‌بوونی بێهداریی و لانیكه‌می ده‌رمانه‌كان، ئازار و ئه‌زیه‌تی به‌ندكراوان له‌ لایه‌ن زیندانبانه‌كان”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو، به‌ڵام به‌ هۆی كه‌مته‌ر خه‌می ره‌ئیسی ئه‌م زیندانه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوان مانیان له‌ خواردن گرتبوو. به‌ندكراوان ڕایانگه‌یاندووه‌، تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.