کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و ڕێپێوانی کرێکارانی پێترۆشیمی گەچساران

اعتصاب و راهپیمایی کارگران پتروشیمی گچساران

ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە کرێکارانی پێترۆشیمی گەچساران، کە چەند مانگە حەقدەستەکانیان دواخراوە، دەستیان لە کار کێشاوە و  لە حەساری ئەم شیرکەتە کۆبوونەوە.

بە وتەی ناڕازییان، کرێکارانی پێترۆشیمی گەچساران، چوار مانگە حەقدەستیان پێ نەدراوە.  لەوە پێشتریش چەند جارێک  بە هۆی جێبەجێ نەبوونی موتاڵباتەکانیان، کۆبوونەتەوە و ناڕەزایەتیان به‌ڕێوه‌بردبوو. هەروەها دەشڵێن، ژمارەیەک لە کرێکارانی ئەم شیرکەتە لە شوێنی دیکەوە هاتوون و بە شێوەی گشتی لە شەهرەکی سەنعەتی “چواربیشە” لە کانێکسی چکۆلە و نالەباردا دەژین. هەر بەو هۆیەوە،ژماره‌ی تووشبووانی ویرووسی کرونا لە نێو کرێکاراندا زۆرە. هەر ئەمەش بۆوەتە هۆی نیگەرانی کرێکاران کە ئەگەر سەفەر بکەن بەرەو ناوچەکانیان ، ئەم ویرووسە دەگوازرێتەوە بۆ بنەماڵەکانیان.