ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بازاڕیان و خاوه‌ن به‌له‌مه‌كانی به‌نده‌ر گه‌ناوه بۆ جارێكی دیكه دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان مانیان گرت و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه بازاڕیان و خاوه‌ن به‌له‌مه‌كانی به‌نده‌ر گه‌ناوه له ئاست قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی كاڵا و ده‌ستگرتنی گۆمرۆك به‌سه‌ر ئه‌و كهلووپهلانهی هاورده‌یان كردووه، دووكانه‌كانیان داخستووه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. له‌و ماوه‌یه دا، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به ده‌م داواكاریه‌كه‌یان و هیچ ناوه‌ندێكی حكوومهوتیش بایه‌خی به كێشه‌كانیان نه‌داوه.