مۆعه‌لیمانی ئه‌یاله‌تی كالیفۆرنیای ئا‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له دوام مانیان گرت و ڕێپێوانێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كانن مۆعه‌لیمانی شاری “ساكرامنتۆ” نه‌چوونه سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند پاشان خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له ماوه‌ندی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌برد. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌مه دووهه‌مین ناوچه‌ی په‌روه‌رده‌یه له كالیفۆرنیا كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا مان ده‌گرن و مانگرتنی مۆعه‌لیمانی “ساكرامنتۆ” و “مینیاپۆلیس” سێبههمین هه‌فته‌ی خۆی تێپه‌ڕ ده‌كات.