ڕۆژی چوارشەممە ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌ریه‌كان لە زۆربه‌ی شارەکانی ئێران دووكانداران و بازاڕیه‌كان بە داخستنی دووکانەکانیان دەستیان بە مانگرتن له دژی كۆماری ئیسلامی کرد.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە،لە شارەکانی “بۆکان”، “سەقز”، “سنە”، “کامیاران”، “بانە”، “جوانڕوود”، “مەریوان” و “کرمان” لە مانگرتندان و هەروەها لە “تاران”، “قوم”، “سنە”، “سەقز”، “کەرەج” خەڵک لەشەقامه‌كاندا به‌خۆپیشاندان و وتنەوەی دروشم و هەڵگرتنی پلاکارد دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، شایانی باسه به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه،هەر ئێستا لە شاری سنە خەڵک لە مەیدانی ئێقباڵ و شەقامی وەکێڵ کۆبوونەوتەوە و بە وتنه‌وه‌ی درووشمی “ژن ژیان ئازادی” و “مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر” خۆپیشاندان دستیپێکردووە و خۆپیشاندەران لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تێکهەڵچوون.