ڕۆژی سێشەممە ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کرێکارانی شێركه‌تی تراکتۆرسازی تەبرێز به‌هۆی پێنه‌دانی قهقدەست و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
بە وتەی خۆپیشاندەران، هۆکاری مانگرتنەکە جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی دەسەڵاتدارانە و له به‌رپرسانی ئه‌و شێركه‌ته داوایان كرد كه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات، شایانی باسە ساڵی ڕابردوویش کرێکارانی ئه‌م کۆمپانیا به ماوەی “نۆ” ڕۆژ مانیان لە كار گرتووە کە بە بەڵێنی به‌رپرسان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ركاره‌كانیان بەڵام بە وتەی کرێکارەکان هیچ یەکێک لەو بەڵێنانەی بەرپرسانی كۆمپانیاكه تا ئێستا جێبەجێ نەکراون